وەفدێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە دیمەشق چاوی بە لێپرسراوانی باڵای حکومەتی سوریا کەوتووە
رەوەز فازیل
١٢ی ئابی ٢٠٢٥
وەفدێکی ئیدارەی خۆبەبڕێوەبەری سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریان کردوە و چاویان بە لێپرسراوانی باڵای حکومەتی سوریان کەوتووە و لەبارەی لامەرکەزیەتەوە گفتوگۆیانکردەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی رایگەیاند، وەفدێکی لە نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری سەردانی دیمەشقی پایتەختی سوریان کردەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گەرێکی نوێی دانوستانەکان لە نێوان هەردوولا.
راشیگەیاندوە، ئەو وەفدەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەبری بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبونەویەکەیان ئەنجامداوە، سەبارەت بە دۆزینەوەی رێگە چارەەیەکی گونجاو بۆ لامەرکەزیەت لە سوریا، بەبێ دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو بۆ دەستپێکردنی.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو لەناوەڕاستی ئەم مانگە لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کۆبونەوەیەک لەنێوان وەفدی ئیداری خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی سوریا بەڕێوەبچێت، ، بەڵام دیمەشق رەتیکردەوە ئەو کۆبنەوەیە ئەنجامبدات، بەهۆیی ئەوەی لە شاری حەسەکەی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کۆنفرانسێک بەرێوەچوو، کە تێیدا ژمارەیەک لە کەسایەتیە ئاینیەکانی سوەیدا و ناوچەی کەناراوی سوریا تێیدا بەشداربوون، حکومەتی سوریاش بە لاوازکردنی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست ناویبرد.