بومەلەرزەیەکی بەهێز رۆژئاوای تورکیای هەژاند، ناوەندنی سەرۆکایەتی کارەسات و فریاگوزاری تورکیاش رایگەیاند، گوڕی بومەلەرزەکە 6.1 پلەی رێختەر بووە.

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا رایگەیاند، لە  پارێزگای بالیکەسیر  بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.19 پلەی رێختەر رویدا و لە پارێزگاکانی ئیستەنبوڵ و ئیزمیریش هەستی پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتژمێر 7:45 خولەکی ئەمشەو بومەلەرزەکە رویداوە و تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەکراون.

هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هیوای سەلامەتی خۆی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیانیان دەکات کە بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە زیانیان پێگەیشتووە و دەشڵێت: هەر لەسەرەتاوە هەموو دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بەدەم کارەساتەکەوە چوونە و لە نزیکەوە چاودێری رەوشەکە دەکەن.