سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: حەماس هاوکارییەکانی چەند مانگی رابردووی تاڵانکردووە و ئەوەی برسی دەکرێت تەنها بارمتەکانی ئێمەن.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەتکردنەوەی چەک دانان لەلایەن حەماسەوە، هیچ رێگەیەکی دیکەیان نابێت جگە لە تەواوکردنی ئەرکەکەیان و شکستپێهێنانی حەماس.

وتیشی، بوونی حەماس بووەتە هۆی وێنرانکارییەکی بەرفراوان لە غەززە، هەروەها شەڕ لەو ناوچەیە زۆر زیاتر لەوە درێژەی کێشا کە پێویست بوو.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، توانیویانە ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە کەمبکەنەوە و سوپای ترەمپ و ئیدارەکەی دەکات بۆ ئەو پشتگیرییانەی سەبارەت بە غەززە و ئێران وەریدەگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، کاردەکەین بەزیندووی ئەو 20 بارمتەیە ئازاد بکەین کە لەلایەن حەماس دەستبەسەرن، هاوکات کۆنتڕۆڵکردنی غەززە باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.