مانگە دەستکردەکان کۆبنەوەیەکی گەورەی سوپای ئیسرائیل لە نزیک سنوری غەززە ئاشکرادەکەن و چوار لێپرسراوی ئەمریکیش پێیانوایە ئەو کۆبونەوەیەی سوپای ئیسرائیل ئاماژەیە بۆ ئۆپراسیۆنێکی زەمینی.

کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە چوار لێپرسراوی  ئەمریکی کە پێداچوونەوەیان بە وێنەیەکی مانگە دەستکردەکان کردوە، رایگەیاند، وێنەکە ئەوە نیشاندەدات کە سوپای ئیسرائیل لە نزیک سنوری غەززە ژمارەیەکی زۆر، هێز و کەرەستەی کۆکردۆتەوە.

 ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو چوار لێپرسراوە پێیان وایە جوڵەی سەربازان و تانک و زرێپۆشەکانی سوپای ئیسرئیل ئاماژەیە بۆ ئۆپراسیۆنێکی زەمینی لە ماوەیەکی نزیکدا.

 ئەوەش دوای ئەوەدێت، کابینەی بچوکراوەی سەربازی (کابینێت) دوای 10 کاتژمێر کۆبونەوە بڕیاریدا کەرتی غەززە بەتەواوەتی داگیربکرێت هەروەها هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە دانیشتووانی مەدەنی لە دەرەوەی ناوچەکانی شەڕ دەکات.