جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، داننان بە دەوڵەتی فەلەستیندا هیچ مانایەکی بۆ ئەوان نیە بەهۆی نەبوونی حکومەتێکی چالاک لە غەززە.

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا وڵاتەکەی هیچ پلانێکی نیە بۆ داننان بەدەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستیندا و ئەوکارە هیچ مانەیەکەی نیە بەلای ئەمریکاوە, چونکە هیچ حکومەتێکی چالاک لە کەرتی غەززە بوونی نیە، لەوبارەیەوە رۆژی یەکشەمە لەگەڵ دەیڤد لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەو گفتوگۆدەکات.

راشیگەیاند، هەڵوێستی  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئامانجەکانی ئاشکرایە، بەردەوامیشدەبێت لەسەر بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڤانس وتیشی، رەنگە بەریتانیا و ئەمریکا جیاوازبن لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی غەززە، بەڵام ئامانجی هاوبەشیان لە ناوچەکەدا هەیە.

زیاتر لە 140 وڵات لە کۆی 193 وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان فەلەستین وەک دەوڵەتێک دەناسن، ئەو وڵاتانەش روسیا و چین و هیندستانیشیان تێدایە، لە کۆی 27 ئەندامی یەکێتی ئەوروپاش تەنها چەند وڵاتێکی کەمیان دانیان بە دەوڵەتی فەلەستیندا ناوە، کە پێشتر سەر یەکێتیی سۆڤیەتی جارانبوون.