دەم پارتی راگەیەندراوێکی لەسەر کۆمسیۆنی ئاشتی لە تورکیا بڵاوکردەوە
راهۆز
٥ی ئابی ٢٠٢٥

راهۆز
٥ی ئابی ٢٠٢٥

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) رایدەگەیەنێت، گرووپێکی کەشتیی فڕۆکەهەڵگر لە ئێستادا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکراوە و کەشتییەکە لە زەریای هیندیدایە.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی جێگیرکردنی ئەو هێزە "پشتیوانیکردنە لە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە"، بەبێ ئەوەی وردەکاریی شوێنەکەی ئاشکرا بکات.
ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە سەبارەت بە هەڵکشانی سەربازی لە ناوچەکە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا راوێژکارە ئەمنییەکانی بژاردەی سەربازیی زیاتری بخەنە بەردەم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بوونی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن" و کەشتییە یاوەرەکانی، بژاردەی هێرشبردن و بەرگریکردنی زیاتر دەداتە ترەمپ ئەگەر بڕیاری هێرشکردنە سەر ئێران بدات.
پێشتریش ترەمپ رەتیکردبووەوە دەستێوەردانی سەربازی لە ئێران بەدوور بگرێت، ئەوەش دوای سەرکوتکردنی توندی خۆپیشاندانەکان کە بەپێی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەزاران کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی بە جیا لەگەڵ هەردوو وەفدی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی بۆچوونەکانی وەفدی یەکێتی و پارتی کرا، داواشیان کرد رێککەوتنێک بکرێت کە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بکات لە چوارچێوەی وادەی دەستوریدا.
چوارچێوەی ھەماھەنگی جەختیشی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە کاتە دەستورییەکان و یەکلایی کردنەوەی شایستە نیشتمانییەکان کردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت: کورد لە سوریا رووبەڕووی راگواستن و سەرکوتکردن و توندوتیژی دەبنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل راگەیەنراوێکی لەبارەی رەوشی کورد لە سوریا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کاتێک جیهان مشتومڕی هەواڵەکان دەکات، کەمینەکان و پێکهاتەکان بەبێدەنگی دەسڕدرێنەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، کورد لە سوریا رووبەڕووی ئاوارەیی و سەرکوتکردن و توندوتیژی دەبنەوە، تەنها لەبەر شوناسی نەتەوەییان.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل راشیگەیاند، مافەکانی مرۆڤ هەڵبژاردەیی نین هەروەها بێدەنگی بێلایەنی نییە.
لەلای خۆشیەوە، روس واسەرمان لاند، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی ئیسرائیل 'کنێست' وێنەیەکی خۆی بڵاوکردوەتەوە، کە پرچی کردووە بە کەزی و نوسیویەتی، ئیدانەی تاوانەکانی چەکدارانی سوریا دژی شەڕڤانان و کوردەکان دەکەم و هاوشانی خوشکە کوردەکانم دەوەستم.
