ناتانیاهۆ داوا لە خاچی سور دەكات هاوكاری مرۆیی بگەیەنێتە بارمتەكان لە غەززە، لە بەرانبەریشدا حەماس داوای كردنەوەی رێڕەوی مرۆیی دەكات.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ جولیان لیریسۆن سەرۆكی وەفدی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور لە ئیسرائیل و ناوچە داگیركراوەكان گفتوگۆی كردووە و داوای لێكردووە، بەشداربن لە گەیاندنی هاوكارییەكان بە بارمتەكان لە كەرتی غەززە.

وتیشی، دەنگۆ ناڕاستەكانی حەماس لەبارەی برسیكردنی غەززە دەنگدانەوەی جیهانی لێكەوتووەتەوە، لەكاتێكدا ئەو گروپە چەكدارە بە بەرنامە بارمتەكانی غەززە برسی دەكات.

لە بەرانبەریشدا كەتائیبی قەسام باڵی سەربازیی حەماس رایگەیاند، ئامادەن ئەرێنییانە مامەڵە لەگەڵ هەر داواكارییەكی خاچی سور بۆ گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بە بارمتەكان بكەن، بەڵام لەبەرانبەردا دەبێت رێڕەوی مرۆیی بە هەمیشەیی بۆ غەززە بكرێتەوە و ئیسرائیلیش هێرشەكانی لەكاتی گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ بارمتەكان رابگرێت.