حكومەتی ئیمارات بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانیی، هاوكاری تەندروستی رەوانەی كەرتی غەززە دەكات.

بەپێی میدیاكان حكومەتی ئیمارات 11 بارهەڵگر كە نزیكەی 65 تۆن پێداویسی تەندروستی لەخۆگرتووە، گەیاندویەتییە كۆگاكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی بۆئەوەی بە زوترین كات بنێردرێت بۆ كەرتی غەززە، چونكە كەرتی تەندروستی ئەو شارە لە رەوشێكی زۆر خراپدایە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانیش ستایشی رۆڵی ئیماراتی كرد لە پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی و داوای لە وڵاتانی جیهان كرد بە هەمان شێوە هاوكاری پێشكەش بكەن.

ئیمارات یەكێكە لەو وڵاتانەی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی هاوكاری لە بوارەكانی خۆراك و تەندروستی و پەروەردە بۆ كەرتی غەززە.