هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهیدبوونی پێنج شەرڤانی لە روبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعشدا لە دێرەزور راگەیاند.

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بڵاویکردەوە، لە هێرشێکی شانەکانی داعشدا بۆ سەر پێگەیەکی هەسەدە لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور پێنج شەرڤان شەهیدبوون، هاوکات بەرپەچی هێرشەکە دراوەتەوە و تێکشکێندراوە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆیان ئاراستەی کەسوکاری پێنج شەهیدەکە دەکەن، بەڵێنن دەدەن تۆڵەی شەهیدبوونیان لە بکوژە بەکرێگیراوەکانی داعش دەکەنەوە و تیرۆر لە هەموو ناوچەکانیان بنبڕ دەکەن.