لە حەلەب شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا رویدا
محەمەد رزگار
٢ی ئابی ٢٠٢٥
لە دێر حافر شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی سوریا رویدا و پەیامنێری کوردسات نیوزیش دەڵێت: لە ئەنجامی پێکدادانەکە بریندار هەیە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە حەسەکە رایگەیاند: شەڕ لەنێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات وگروپێکی چەکداری سەر بە حکومەتی سوریا لە رۆژهەڵاتی حەلەب دروستبووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
وتیشی، ئەو گروپە چەکدارانە لە دووری 30 کیلۆمەتر شاری تەبقا، بە هاوەن و چەکی دۆشکە هێرشیان کردوەتەسەر چەند پێگەیەکی هەسەدە و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک گروپ دەیانەوێت دانوستانەکانی نێوان هەسەدە و دیمەشق تێکبدەن، کە بەنێوەندگیری ئەمریکا و فەرەنسا هاوتووەتە ئاراوە.