دەم پارتی: لە دوو مانگی رابردوودا لە سەرانسەری توركیا دوو هەزار كۆبوونەوەمان بۆ پرۆسەی ئاشتی كردوە
هادی
٢ی ئابی ٢٠٢٥
دەم پارتی ئاشكرایكرد، لە دوو مانگی رابردوودا دوو هەزار كۆبوونەوەیان كردووە بۆ رونكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و وەرگرتنی بۆچوونی چین و توێژەكانی كۆمەڵگە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان "دەم پارتی" بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی كارەكانیان بۆ رونكردنەوەی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ئاشتی، لە ناوەندە جیاجیاكانی دەم پارتی لە پارێزگاكانی باكوری كوردستان و توركیا، لە مانگەكانی حوزەیران و تەمموزی رابردوو دوو هەزار كۆبوونەوەیان لەسەرانسەری توركیا ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە، كۆبوونەوەكانی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی، لەگەڵ ژنان و گەنجان و نوێنەری گرووپە نەتەوەیی و ئایینییە جیاجیاكان و نوێنەری رێكخراوە پیشەیی و مەدەنییەكان، بۆ وەرگرتنی راوبۆچوونی چین و توێژەكانی كۆمەڵگەیە لەسەر پرۆسەی ئاشتی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی چالاكییەكانیان، بەمەبەستی سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان.
ی