هێزی ئاسمانی سوپای  ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەکی حزبوڵا لە ناوچەی بیقاع لە رۆژهەڵاتی لوبنان و هەردوو ناوچەی مەحمودیە و ئەلجەرمق لە باشوری ئەو وڵاتە.

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی کردەوەتە سەر چەند ژێرخانێکی سەر بە رێکخراوی حزبوڵای لوبنانی، لەنێویشیدا کارگەیەکی تایبەت بەدروستکردنی موشەک.

ئەوەش  لەکاتێکدایە، جۆزێف عەون سەرۆکی لوبنان داوایکردبوو کۆتای بە سەرجەم ناکۆکیەکان و گرژیەکانی وڵاتەکەی بهێنرێت، چەک و تەقەمەنیش تەنها لەلای سوپا و هێزە ئەمنیەکان بوونیان هەبێت.