ئێران گۆڕانكاری لە پۆست و پلەی باڵای دەزگا ئەمنییەكان دەكات
هەساو ئەمیر
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئێران بە مەبەستی خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، گۆڕانكاری لە پلە و پۆستی دەزگا ئەمنییەكانیدا دەكات.
ئاژانسی نور نیوزی ئێران بڵاویكردووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی گۆڕانكاری لە پەیكەری دەزگا ئەمنییەكان كراوە، گۆڕانكاری لە پلە و پۆستە ئەمنییە باڵاكانیشدا دەكرێت و ئەو گۆڕانكارییەش بۆ خۆگونجاندنە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و رەوشی ناوخۆی ئێران بە تایبەت دوای شەڕی 12 رۆژە لەگەڵ ئیسرائیل و كوژرانی چەندین سەركردەی باڵا و زانا ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئێران پێداچوونەوە بە كارنامەی هەواڵگری ئێراندا دەكات و هەڵە و كەموكوڕییەكانی دەزگای هەواڵگری تاوتوێ دەكات كە ئیسرائیل توانیویەتی دەستی بگاتە زانیارییە هەستیارەكانی.




