وەزیری وزەی توركیا رایگەیاند، بە بەهای چوار ملیار دۆلار یەدەگی نەوت لە باكوری كوردستان دۆزراوەتەوە .

ئاڵپارسلان بایراكتار وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی توركیا رایگەیاندوە لە چوارچێوەی گەڕانەكانی ئەمساڵ بۆ نەوت لە ناوچەكانی ئامەد، گابار و ئیلح ئەنجاممان ، 57ملیۆن بەرمیل نەوت دۆزراوەتەوە كە بەهای ئابورییەكەی دەگاتە نزیكەی چوار ملیار دۆلار.

وەزیری وزەی توركیا ئاماژەی بەوە كردوە كە گەڕان لە ناوچەكانی باكوری كوردستان بۆ دۆزینەوەی نەوت بەردەوام دەبێت  .

بە وتەی بایراكتار هاوكات كە لەگەڵ دۆزینەوەی نەوت لە باكوری كوردستان  75ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە گۆكتەپە و لە دەریای ڕەش دۆزراوەتەوە كە پێداویستی ساڵ و نیوێكی توركیا بۆ غاز دابین دەكات. وەزیری وزەی توركیا ئاماژەی بەوە كردوە كە ئەو بڕە غازەی كە دۆزراوەتەوە بەها ئابورییەكەی دەگاتە 30 ملیار دۆلار.