نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا ستایشی هەڵوێستەكانی مەزڵوم كۆبانێ دەكات
لاوان
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا ستایشی هەوڵەكانی فەرماندەی گشتی هەسەدە دەكات بۆ بەردەوامی دانوستان و هاریكارییەكانی لەگەڵ حكومەتی سوریا بۆ هێنانە دی سوریایەكی سەقامگیر.
تۆم باراك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ سوریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی " ئێكس" لەبارەی دوایین چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەدا، بە سەرۆكایەتی مەزڵوم كۆبانێ هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی هەسەدە و پابەندبوونی پتەوی حكومەتی سوریا بە گشتگیریی، خاڵی گرنگ و یەكلاكەرەوەن بۆ هێنانە دی سوریایەكی سەقامگیر، كە یەك سوپا و یەك حكومەت و یەك دەوڵەت بێت.
ئەوەشی خستووەتەڕو، هەماهەنگییەكانی هەسەدە بۆ دیالۆگی بنیادنەرانە بەرز دەنرخێنن بۆ یەكڕیزی و یەكگرتووی خاكی سوریا.
نێردەی ئەمریكا بۆ سوریا دەشڵێت، چاوەڕوانی بەردەوامیی گفتوگۆكانن لە حكومەتی سوریا و هەسەدە بۆ بنیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بۆ سوریا.