ئەڵمانیا دەست بەبەردانەوەی هاوکاریە مرۆییەکان دەکات لە کەرتی غەززە
رەوەز فازیل
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئەڵمانیا بڕیاری داوە لە سبەینێوە دەست بە بەردانەوەی هاوکلاریە مرۆییەکان بکات لە کەرتی غەززە، راوێژکاری وڵاتەكەش دەڵێت، "ئەو هەنگاوە پەیامی ئەوە دەگەیەنێت، کەلە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بونمان هەیە".
فریدریک مێرتس راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆبونەوەی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووهەم شای ئوردن رایگەیاند، لە سبەینێوە وڵاتەکەی لە رێگەی دوو فڕۆکەی جۆری ئەی 400 ئێم کەلە وڵاتی ئوردنەوە دەست بە فڕین دەکەن بەرەو ئاسمانی کەرتی غەززە پاشان دەست بە بەردانەوەی هاوکارییە مرۆییەکان دەکەن.
وتیشی، ئەو هەنگاوە رەنگە بەشێکی کەمی پێوستیەکانی دانیشتوانی کەرتی غەززە دابین بکات بەڵام پەیامی ئەوە دەگەیەنێت، کەلە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بونمان هەیە و بەشێکین لە ناوچەکە.
راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرەنسا ئەنجام دەدەن هەروەها پێشوازی لەو هەنگاوەی ئیسرائیل دەکەن کە رێگە بە گەیاندنی هاوکاریە مرۆییەکان دەدات لە کەرتی غەززە.
پیشتریش، ئیسرائیل لەرێگەی فڕۆکەوە دەستیکرد بەبەردانەوەی هاوکاریە مرۆییەکان لە غەززە، دوابەدوای ئەوەش هەردوو وڵاتی ئیمارات و ئوردن لە رێگەی سێ فڕۆکەوە 25 تۆن هاوکاریان بەردایە خوارەوە.