رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەڵێت: وڵاتەکەمان هێزی خۆی نیشانی جیهاندا، هەروەها دەتوانین ئێران بگەیەنینە لوتکەی پێشکەوتن.

عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، لە شەڕی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل هەموو جیهان دانیان بە هێز و خۆڕاگری ئێران ناوە، هەروەها روداوەکانی ئەم دواییە بۆ ئێمە بێ وێنە نەبوون و لە ماوەی 46 ساڵی رابردوودا هەموو پیلانەکانی دژی وڵاتەکەیان پوچەڵکردوەتەوە.

وتیشی، بەیەکگرتوویی نەتەوەی ئێران میللەتەکەیان دەستبەرداری رێگەی فراوانکردنی زانستی جۆراوجۆر نابێت و دەتوانن ئێران بگەیەنن بە لوتکەی پێشکەوتن.

ئەم قسانەی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە میانی وتارێکیدا بوو لە رێوڕەسمێکی یادی کوژراوانی وڵاتەکەی لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران.