مەزڵوم کۆبانێ: لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی سوریا بەردەوامین
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "عەرەبیە حەدەس"، دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریا و دۆخی باکوری رۆژهەڵاتی سوریای خستەڕوو و جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوە.
گرنگترین وتەکانی مەزڵوم کۆبانێ:
- کەناڵەکانی پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی سوریا رۆژانە چالاکن و منیش بەشداری لە کۆبوونەوەی پاریسدا دەکەم.
- لەنێوان ئێمە و حکومەتی سوریادا کۆدەنگی هەیە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سوریا لەژێر یەک ئاڵا و یەک سوپای یەکگرتوودا.
- کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ئەحمەد شەرع بەرهەمدار بوو، دوای سێ کاتژمێر لە گفتوگۆ گەیشتینە لێکتێگەیشتن.
- هەموومان لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی وڵات کۆکین، لامەرکەزییەت بە واتای جیابوونەوە نایەت.
- ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنی 10ی ئازارەوە، هەرچەندە جێبەجێکردنی پێویستی بە کاتی پێویست هەیە.
- : تێکەڵکردنی 100 هەزار چەکدار بە وەزارەتی بەرگریی سوریاوە هەنگاوێکی گەورەیە.
- دیمەشق ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ قبوڵکردنی داواکاریی بەفەرمیکردنی زمانی کوردی و مافە کلتوورییەکان.
- بە پێویستی دەزانین دێرەزوور وەک یەک پارێزگای یەکگرتوو هەردوو کەنارەکەی لەخۆبگرێت.
- پێشوازی لە هەر رۆڵێکی ئەرێنی سعودیە دەکەین لە نێوەندگیریدا لەگەڵ دیمەشق.


