سەرۆك كۆماری توركیا پرۆسەی ئاشتی بە خەونی 86 ملیۆن هاووڵاتی توركیا وەسف دەكات و جەخت دەكاتەوە، ئەو خەونە هەنگاو بە هەنگاو دەبێتە راستی.

 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەكەی لە ئەنکەرە رایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی پڕۆژەی گەلەكەیانە و خەونی 86 ملیۆن كەسە، دەشبینن كە ئەو خەونە هەنگاو بە هەنگاو دەبێتە راستی.

 ئاماژەی بەوەشكرد، جارێكی دیكە بە گرنگییەوە جەخت لەوە دەكاتەوە، پێویست ناكات هیچ كەسێك نیگەران بێت، چونكە ئەو رێگەیەی گرتوویانەتە بەر، دەیانگەیەنێتە توركیایەكی بەهێز لەرووی دیموكراسی و ئابوورییەوە، لە كۆتاییشدا رێگەی برایەتی، گەشەپێدان، ئاشتی و ئارامی داهاتوویەكی هاوبەشیان بۆ بنیات دەنێت.