وەزارەتی دەرەوەی سوریا: هیچ هەنگاوێك نەنراوە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەمان لەگەڵ هەسەدە
ئاکام
٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، تا ئێستا هەنگاوێك نەنراوە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوانیان لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات.
قوتەیبە ئیدلیبی بەڕێوەبەری كاروباری ئەمریكا لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاند، ئەو رێككەوتنەی لە مانگی ئادار لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیمورات (هەسەدە) كراوە، تائێستا هەنگاوی پێویست نەنراوە بۆ جێبەجێكردنی.
دەشڵێت، ئەمریكا بە بەردەوامی لەسەر هێڵە لەگەڵ حكومەتی سوریا لە بوارە جیاوازەكاندا و دانوستان بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو رێككەوتنە جێبەجێبكرێت و ببنە بەشێك لە سوپای سوریا و فەڕەنساش ئامادەیی هەماهەنگی لەسەر ئەو بابەتە دەربڕیوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمریكا و فەڕەنسا جەخت لە یەكپارچەیی خاكی سوریا دەكەنەوە و دەیانەوێت بەربەستەكانی بەردەم حكومەتی سوریا لاببەرن.