وەفدی دەم پارتی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان گەیشتە ئیمڕاڵی
راهۆز
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: وەفدێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عـەبدوڵا ئۆجــەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پــەکەکــە)، سەردانی ئیمڕاڵییان کردووە.
وەفدەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، ، میتحەت سانجار و ئۆزگور ئەرۆل.
ئەم سەردانە دوای لەناوبردنی چەک دێت لەلایەن ژمارەیەک گەریلاوە.




