ئیسماعیل بەقائی: هیچ پلانێکمان نییە لەم بارودۆخەی ئێستادا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکەینەوە
محەمەد رزگار
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئێران جەختدەکاتەوە، تا ئێستا هیچ پلانێکیان نییە گفتوگۆکانیان لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکەنەوە.
ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سبەی سێشەممە لە تاران کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران و روسیا و چین لە ئاستی وەزارەتەکانی دەرەوە بەڕێوەدەچێت.
بەقائی وتیشی، لەم بارودۆخەی ئێستادا هیچ پلانێکیان نییە لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆکانمان دەستپێبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک گەیشتنە ئەو بڕوایەی کە دەتوانرێت دانوستان بۆ بەدیهێنانی مافەکان و زامنکردنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی ئێران کەڵکی هەبێت، بەدڵنیاییەوە درێغی ناکەن و گفتوگۆکان دەستپێدەکەنەوە.