روانگەی سوری: لە سەرەتای توندوتیژییەکانی سوەیداوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 600 کەس کوژراون

هەساو ئەمیر

١٨ی تەمووزی ٢٠٢٥

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سەرەتای توندوتیژییەکانی شاری سوەیداوە تاوەکو ئێستا نزیکەی 600 کەس کوژراون، کە بەشێکی زۆریان ژن و منداڵن.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە سەرەتای سەرهەڵدانی توندوتیژییەکان پارێزگای سوەیدا لە 13ی ئەم مانگەوە تاوەکو 16ی تەممووز، کە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هۆزەکانی سوریا و گروپە چەکدارییە ناوخۆییەکان و هێزە ئەمنییەکاندا رویداوە، 597 کەس کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی گرژی و پێکدادانەکانەوە بە دەیان هاووڵاتی مەدەنیش کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە.

 

بەپێی ئاماری روانگەی سوری لەو ژمارەیەی کوژراون:

-71یان هاووڵاتی مەدەنی سوەیدان؛ کە چواریان منداڵ و چواری دیکەیان ژنن.

-275 کەسیان سەر بە هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی و ئاسایشی گشتیی سوریان.

-15یان سەر بە هێزەکانی ناوخۆن.

-سێ کەسی دیکەیان ناسنامەکانیان نەناسراوەتەوە.

-یەک راگەیەندکار.

-83 هاووڵاتی مەدەنی دیکە بە ئاشکرا تەقەیان لێکراوە لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ، کە ژن و بەساڵاچوو لەنێوانیاندا بووە.

-هەروەها سێ کەسی دیکە کە دوانیان ژن و منداڵن، لە چەکدارانی سەر بە هۆزەکان.

 

پارێزگای سوەیدا لە 13ـی تەممووزەوە، بەهۆی پێکدادانی نێوان گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان و هۆزە بەدەوییەکانی لایەنگری حکومەتی سوریا گرژیی و ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینیوە و سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەگەرچی لە رۆژی 16ی مانگدا و دوای هێرشەکانی ئیسرائیل؛ وەزارەتی ناوخۆی سوریا رێککەوتنێکی 14 خاڵی بۆ ئاگربەست راگەیاندبوو،  یەکێک لە سێ سەرکردە دیارەکەی دروزییەکان پشتیوانی لە رێککەوتنەکە کرد، بەڵام شێخ حیکمەت هجیری، داوای "بەردەوامیی بەرگریی رەوا و بەردەوامیی شەڕی" کرد.

رۆژی چوارشەممە، ئیسرائیل لەیەک کاتدا کۆشکی کۆماریی سوریا و پێگەی وەزارەتی بەرگریی و چەند شوێنێکی دیکەی لە سوریا کردە ئامانج و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش لەبارەی هێرشەکانەوە رایگەیاند، موەفەق تەریف، سەرۆکی رۆحیی تائیفەی موەحیدینی دروزی لە ئیسرائیل داوای لە تەلئەبیب کردووە کە هاوکاریی دروزەکانی سوریا بکات.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، "لە ئەنجامی ئەم چالاکییە چڕانەدا، ئاگربەست راگەیەنرا و هێزەکانی سوریا کشانەوە بۆ دیمەشق".

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

جیاكردنەوەی دەنگەكان لە هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیلدا گەیشتە زیاتر 66% و تا ئێستا هاوپەیمانێتییەكەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە لە پێشەوەیە.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل رایگەیاند، تا ئێستا رێژەی 72.2%ـی دەنگەكان لە هەڵبژاردنی گشتیی ئیسرائیلدا جیاكراونەتەوە و بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، تا ئێستا حزبی لیكود كە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكایەتی دەكات، بە جیاوازی شەش كورسی لە پێش بەرەی ئۆپۆزسیۆنەوە بە سەرۆكایەتیی گادی ئایزنكۆت كە 48 كورسیان بەدەستیهێناوە، لایەنە عەرەبیەكانیش 18 كورسیان بەدەتستهێناوە.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەكرد، رێژەی بەشداری لە دەنگدان گەیشتووەتە 77.7% كە ئەوە بەرزترین رێژەیە لە 20 ساڵی رابردوودا.

وتیشی رۆژی چواری مانگی 11، ئەنجامی كۆتایی هەڵبژادنی پەرلەمانی ئیسرائیل رادەگەیەنرێت.

هاوكات، لێپرسراوانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەكردوە ئەگەر ئەنجامەكان بەو شێوەیە بەردەوامبێت ئەوە ناتانیاهۆ تەنها دوو مانگی پێویستە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ.كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئیسرائیل: حزبەكەی ناتانیاهۆ 54 كورسی بەدەستهێناوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

12 یەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستیپێكرد و بۆماوەی چوار رۆژ پێشوازی لە میوانانی فێستیڤاڵەكە دەكرێت، پێشبینیش دەكرێت زیاتر لە 500 هەزار كەس سەردانی فێستیڤاڵەكە بكەن.

فێستیڤاڵەكە تا رۆژی شەممە 31ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، كە تیایدا 520 جوتیار و خاوەنكار خواردەمەنی و كەلوپەل و كاڵاكانیان نمایش دەكەن.

هاوكات، لە فێستیڤاڵی هەناردا چەندین چالاكی بازرگانی و هونەری و كلتوریی ئەنجامدەدرێن و چەندین كاری دەستی و دیزاینی نوێی جلی كوردی نمایش دەكرێت.

نوخشە ناسح پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، ساڵانە لە وەرزە جیاوازەكاندا هەڵەبجە دەیان بەرهەمی جیاوازی پێدەگات و ئەوەش هەلی كاری زۆری بۆ گەنجی سنورەكە رەخساندووە، هەر بۆیە ئەركی حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانە بازاڕی ساغكردنەوەی ئەو بەرهەمانە فەراهەم بكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە پێشبینی دەكات، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 500 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵەكە بكەن و زیاتر لە هەزار و 600 شوێنی مانەوە بۆ گەشتیاران ئامادە كراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی گەرمیان دوو کەسی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و هەڕەشەکردن دەستگیردەکات و رایدەگەیەنێت، یەکێک لە تۆمەتبارەکان خۆی وەک ژن ناساندووە و پیاوانی هەڵخەڵەتاندووە و هەڕەشەی لێکردوون، لە بەرانبەر سڕینەوەی ڤیدیۆ و وێنەکانیان داوای پارەی لێکردوون.

عەقیدی پۆلیس سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کەسێک بەپێی 'مادەی دوو' لە خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان (نووسینگەی نەهێشتنی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان)، تۆمەتبارێکی تری دەستگیرکردووە کە دانیشتووی شارۆچکەی هەریرە و بەپێی مادەی (430) لە یاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

راشیگەیاند، ئەو تۆمەتبارە لە رێگەی هەژمارێکی ساختەی فەیسبووکەوە بە ناوی "Bexall Jamal"، خۆی وەک ژن ناساندووە و هەستاوە بە هەڵخەڵەتاندنی پیاوان، پاشان هەڕەشەی لێکردوون و لە بەرانبەر سڕینەوەی گرتە ڤیدیۆ و وێنەکانیاندا داوای پارەی لێکردوون و بەو شێوەیە پارەی لە چەندین کەس سەندووە، لە ئێستاشدا تۆمەتبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

لەکۆتاییدا، پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیانی سنورەکە دەکات، ئەگەر هەر کەسێک لەلایەن ئەم هەژمارەی فەیسبووکەوە هەڵخەڵەتێنراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان بکات بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە