ئاگر لە یەكێك لە سوپەرماركێتەكانی پارێزگای واست كەوتەوە بەهۆیەوە نزیكەی  50 كەس گیانیان لەدەستدا.

هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای واست رایانگەیاند، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە یەكێك لە سوپەرماركێتەكانی شاری كوت لە پارێزگای واست نزیكەی 50 كەس گیانیان لەدەستداوە ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

هاوكات، محەممەد جەمیل مەیاح پارێزگاری واست ماوەی سێ ڕۆژی ماتەمینی بۆ قوربانیانی ئاگركەوتنەوەکە راگەیاند، وتیشی، لە نێو قوربانیەكانیدا چەندین ژن و منداڵ و پیاو هەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كەسانەی بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ دەستیان هەبووە لە كەوتنەوەی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە دەدرێنە دادگا، وە لە ماوەی 48 سەعاتدا ئەنجامی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.

راشیگەیاند، ئەوان لە ئێستادا سكاڵایان لەسەر خاوەن بیناكە و خاوەن سۆپەرماركێتەكە و هەموو ئەو كەسانە تۆماركردووە كە بەشدارن لەو رووداوەدا.