لەگەڵ بەرزبوونەوەی تەنگژەکان لە پارێزگای سوەیدا لە باشوری سوریا، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، دووپاتی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان "بە هاوبەشی لەگەڵ هەموو لایەک لە سوریا بەشداریی دەکات بۆ گەیشتن بە ئارامی و بەردەوامبوونی گفتوگۆکان".

باراک لە پۆستێکی خۆیدا لە  "X" نووسیوێتی "شەڕەکانی ئەم دواییەی سوێدا نیگەرانکەرن بۆ هەموو لایەکان"، و جەختی لەوە کردەوە کە واشنتۆن هەوڵ دەدات "بگاتە چارەسەرێکی ئاشتیخوازانە و گشتگیر کە خزمەت بە درووزەکان، هۆزەکان، حکومەتی سوری، و هێزەکانی ئیسرائیل بکات".

نوێنەری ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردوە کە گرنگترین ئاستەنگەکانی بەردەم هەوڵەکانی ئارامکردنەوە و یەکگرتن بریتین لە "چەواشەکاری، سەرلێشێواوی، و لاوازی پەیوەندیبەستن کە گەورەترین ئاستەنگەکانن لە بەردەم دڵنیابوون لە  یەکگرتنێکی ئاشتیخوازانە".

باراک جەختی لەوە کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان "گفتوگۆی راستەوخۆ و چالاک و بونیاتی لەگەڵ هەموو لایەکان ئەنجام دەدات بۆ گەیشتن بە ئارامی و یەکگرتن".