ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هۆشداری لە قوڵبوونەوەی لێدوانی توند و تۆمەتباركردنی حكومەتی سوریا دەدات
لاوان
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هۆشداری لە قوڵبوونەوەی لێدوانی توند و تۆمەتباركردن لە لەلایەن حكومەتی سوریاوە دەدات و دەڵێت، پشت دەبەستن بە رۆڵێكی بنیادنەر كە گفتوگۆكان بەهێز بكات نەك لاوازی بكات.
ئیلهام ئەحمەد، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، رۆڵەكانی ئەمریكا و فەرەنسا بۆ چارەسەری سیاسی و لێكنزیكردنەوەی لایەنەكان لە سوریا بەرز دەنرخێنن.
ئەوەشی خستەڕو، نیگەرانن لە قوڵبوونەوەی لێدوان توند و تۆمەتباركردن لەلایەن چەند لێپرسراوێكی حكومەتی سوریاوە.
ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، پشت دەبەستن بە رۆڵێكی بنیادنەر كە گفتوگۆكان بەهێز بكات نەك لاوازی بكات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بە نێوەندگیری ئەمریكا و فەرەنسا حكومەتی سوریا و هەسەدە لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتنە رێككەوتن لەسەر شێوازی حكومڕانی لە ناوچەكانی سنووری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری.