مەسعود پزیشکیان: ئێمە بە دوای دیپلۆماسیدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی جەنگ دوبارە نەبێتەوە
محەمەد رزگار
١٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت: شەر سودی بۆ هیچ کەس نییە، بۆیە تاران کاردەکات، لەسەر رێگەی ئاشتی و سەقامگیری بەرەوپێش بچێت.
مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، حکومەتەکەی لە رێگەی دیپلۆماسییەوە هەوڵدەدات رێگری لە دوبارەبوونەوەی شەڕ و ململانێ بکات، جەختیشی کردەوە، بەڵام هەرگیز ملکەچی هەڕەشە و هەژموون نابین.
وتیشی، ئێمە بە پشتبەستن بە دروشمی حکومەت و رێبازی ئاشتەوایی نیشتمانی و هاوسەنگی ناوخۆیی و دۆستایەتی لەگەڵ دراوسێکانمان و وڵاتانی دیکەی جیهان، هەوڵدەدەین لەسەر رێگەی ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی بەردەوام بین.
پزیشکیان راشیگەیاند، ئێمە پێشێلکاریمان نەکردووە و ناشیکەین، بەڵام بە هیچ شێوەیەک ملکەچی نادادپەروەری و هەژموون نابین.