سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا قسەدەکات
راهۆز
١٢ی تەمووزی ٢٠٢٥
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەربارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و لەناوبردنی چەک لەلایەن پەکەکەوە لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا قسەی کرد و رایگەیاند: تورکیا هەنگاو دەنێت بەرەو سیاسەتی 100 ساڵەی خۆی.
لە وتارەکەیدا ئەردۆغان ئاماژەی بە مێژووی دروستبوونی پەکەکە کرد و وتی؛ 47 ساڵ لەمەوپێش رێکخراوێک دروستبوو، لە سەرەتای دروستبوونیەوە کە دەستیان پێکرد ژمارەیەک سەرباز و رۆڵەکەمان لە جەنگ لەگەڵ ئەواندا گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی؛ لە سەرەتای دروستبوونی ئەو رێکخراوەوە هەموو حکومەتەکان ویستیان کۆتاییان پێبهێنن بەڵام نەیان توانی.
وتیشی؛ برا کوردەکانمان هەرچۆنێک بێت هاوکاربووین لەگەڵیاندا و نەبن بە قوربانی ئەم دۆخە و لەگەڵیاندا بژین، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، شەڕی پەکەکە 2 ترلیۆن دۆلار زیانی لە تورکیا داوە و بەهۆی هەندێک هەڵەوە حکومەتەکان نەیانتوانی پەکەکە لەناوبەرن. ئەردۆغان روونی کردەوە؛ دوێنێ چل و حەوت ساڵەی فرمێسک ڕشتن کۆتایی هات و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە و دەچینە ناو قۆناغێکی نوێوە لە تورکیا.
وتیشی؛ لەم پرۆسەیەدا، تورک، کورد، عەرەب، براوەبوون و لەکەسی قبوڵناکەین ئارامی تورکیا تێکبدات.
نوێدەکرێتەوە...