نێچیرڤان بارزانی: ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێ و هه‌نگاوى ديكه‌ى كرده‌يى به‌دوادا دێت
هەساو ئەمیر
١١ی تەمووزی ٢٠٢٥
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی لەناوبردنی چەک لەلایەن بەشێک لە گەریلاکانی پەکەکەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌باته قۆناغێكى نوێ و هه‌نگاوى ديكه‌ى كرده‌يى به‌دوادا دێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم رایگەیاندووە، پێشوازی لەو هەنگاوەی ئەمڕۆی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بۆ چەكدانان دەكەن. پابەندی هەرێمیش بۆ سەرخستنی پرۆسەکە دووپات دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەمە هەنگاوێكی دیكەی گرنگ و دڵخۆشكەری سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بوو و دڵنیاین ئەم هەنگاوە پرۆسەی ئاشتی دەباتە قۆناغێكی نوێوە و هەنگاوی دیكەی كردەیی بەدوادا دێت كە پرۆسەكە بە ئاراستەیەكی دروستدا دەباتە پێشەوە".
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ناوچەكە بە قۆناغ و دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و داوا لە لایەنەكان دەكات كە هەموو هەوڵێك لەپێناو سەرخستنی ئاشتیدا بدەن، چونكە لە ئاشتیدا هەمووان براوەن و سەركەوتنی ئاشتی، خزمەت بە توركیا و تەواوی ناوچەكە و هەموو لایەك دەكات.
لە کۆتاییشدا سەرۆکی هەرێم نووسیویەتی: سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشيمان بۆ جه‌نابى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ده‌ستپێشخه‌رى و پشتگيرى و هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها به ڕێزه‌وه له ڕۆڵى به‌ڕێزان باخچه‌لى و ئۆجالان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕوانين كه كار له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا ده‌كه‌ن.