رۆبیۆ: ئیسرائیل بە کشانەوەی تەواوەتی لە غەززە رازی نابێت
رەوەز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢٥
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمریکا گەشبینە بە گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و پرسی ئاگربەستی بە چەکدانانی حەماسەوە بەستەوە لە غـەززە.
رۆبیۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرسی ئاگربەست بە چەکدانانی حەماس چارەسەر دەبێت و سەبارەت بە کشانەوەی ئیسرائیلیش لە غەززە، وتی؛ "ئیسرائیل بە کشانەوەی تەواوەتی لە غەززە رازی نابێت."
ناوبراو لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسیان) لە مالیزیا وتی: پێموایە ئێمە نزیکترین، رەنگە نزیکتر لەوەی کە لە ماوەی پێشوودا بووین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی چوارشەممە لەگەڵ ویتکۆف قسەی کردووە سەبارەت بە شەڕی غەززە.
ئەمە لە دوای لێدوانی بەرپرسە ئیسرائیلیەکان دێت، کە لە چەند رۆژی رابردودا دوپاتیانکردەوە کە "نزیکن بگەن بە ئاگر بەست".