لە چوارچێوەی بڕیاری كەمكردنەوەی ژمارەی كارمەندانی ئاژانسە فیدراڵییەكان لە ئەمریكا ،  زیاتر لە دوو هەزار كارمەند لە ئاژانسی ناسا دووردەخرێنەوە . 

رۆژنامەی پۆلەتیكۆی ئەمریكی ئاشكرایكردووە ، بەهۆی هەوڵەكانی ئیدارەی ئەمریكا بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی كارمەندانی  ئاژانسە فیدراڵییەكان ، دوو هەزار و 145 كارمەند لە ئاژانسی ناسا لە كارەكانیان دوردەخرێنەوە كە زۆرینەیان لە پلە و پۆستی باڵادان  ، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ئاژانسی ناسا پێشنیازی خانەنشینی پێشوەختە و كڕینی پشك و دەستلەكاركێشانەوەی دواخراوی خستوەتە بەردەم ئەو  كارمەندانە . 

لە سەرەتای دەستبەكاربوونی ئیدارەكەی ترەمپەوە ، پیشەسازی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا و هێزی كاری ناسا كە 18 هەزار كارمەند لە خۆ دەگرێت ، روبەروی ئاستەنگی زۆر بوەتەوە ئەوەش بەهۆی هەوڵی كەمكردنەوەی كارمەند و  كەمكردنەوەی بودجەی ئاژانسەكە  كە ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەیان پرۆگرامی زانستی لە داهاتوودا .