حوسییەکان لە دەریای سوور هێرشیانکردە سەر دوو کەشتی بازرگانی
رەوەز
٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
دەسەڵاتی دەریایی بەریتانیا رایگەیاند کە لە دوو رۆژی دواییدا، چەکدارە حوسییەکانی یەمەن هێرشیان کردۆتە سەر دوو کەشتیی بازرگانی لە دەریای سوور و لە ئەنجامدا کوشتنی دوو کەشتیوان و بریندارکردنی دوو کەسی دیکەی لێکەوتەوە.
وردەکاری هێرشەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ سەر کەشتیی Magic Seas:
- بە پێنج موشەکیی بالیستی هێرشەکە ئەنجامدراوە.
- کەشتییەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
- تیمی کەشتییەکە ناچار بوون کەشتیەکە جێیبهێڵن.
وردەکاری هێرشەکان بۆ سەر کەشتیی Eternity Sea:
دوو کەشتیوان کوژران و دوو کەسی دیکە بریندار بوون
- لە کۆی 22 ئەندامی تیمەکە، 21 کەسیان خەڵکی فلیپینن
هانس کاکداک، یاریدەدەری وەزیری کرێکارانی کۆچبەری فلیپین رایگەیاند کە هێرش کراوەتە سەر کەشتیی “ئێم ڤی ئیتەرنیتی سیا.
دەسەڵاتی دەریایی بەریتانیا رایشیگەیاند: “کەشتییەکە لە ژێر هێرشی بەردەوامی چەکدارە حووسییەکاندایە. هەروەها ئەمە دووەم کەشتییە لە دەریای سوور لە ماوەی نزیکەی 24 کاتژمێردا لەلایەن ئەو چەکدارانەوە بە ئامانج دەگیرێت.”
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئۆکتۆبەری 2023، حوسییەکان دەیان هێرشیان بە ئاراستەی کەشتییە بازرگانییەکانی ئیسرائیل و هاوپەیمانانی ئەمەریکا ئەنجامداوە.