ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) پێی وایە دەرفەتێک دروستبووە بۆ چارەسەری کێشەی 100ساڵە لە تورکیا و پێویستە ئەم هەلە بقۆزینەوە.

ئۆزەل لە لێدوانێکدا رایگەیاند: “پێویستە کورد و تورک دەست لە نێو دەست بن و ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە، بەهۆیەوە ئەگەری هەیە تورکیا ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا، ئەمەش بۆ ئایندەی هەمومان چاکە.”

سەرۆکی جەهەپە هۆشداری لە بەفیرۆچوونی ئەم دەرفەتەدا و وتی؛ وا دەکات جارێکی دیکە پرسێکی چارەسەری نایەتە ئاراوە.

سەبارەت بە ڕێوڕەسمی چەک دانانی پەکەکە، ئۆزەل رایگەیاند کە ئەگەرچی پارتەکەی بەئەگەرێکی زۆرەوە ناتوانێت بەشداری لە ڕێوڕەسمەکە بکات، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوەنیە پشتیوانی لە پرۆسەی چەکدانان نەکات.

ئۆزەل، جەختی کردەوە کە ئەوان پشتیوانی لە پرۆسەی چەکدانان دەکەن.