وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستەی تەحریر شامی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا
یەحیا
٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستەی تەحریر شامی لە لیستی تیرۆر دەرهێنا.
لە یاداشتێكەدا كە لە رۆژی 23ی حوزەیرانی رابردوو دەرچووە و ئیمزای ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكای لەسەرە، ئاماژە بەوە دەكات، بڕیارەكە بە راوێژ لەگەڵ داواكاری گشتی و وەزیری گەنجینەی ئەمریكا دراوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، هێشتا هیچ لێدوانێكی رەسمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سوریا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نییە سەبارەت بە بڕیارەكە.
دەستەی تەحریر شام یان بەرەی نوسرە لە ساڵی 2012 بە سەرۆكایەتی ئەحمەد شەرع لە سوریا دروستبوو، لە ناوەڕاستی ساڵی 2018، لەلایەن ئەمریكا و ئەنجومەنی ئاسایشەوە خرایە ناو لیستی تیرۆرەوە.
لە تشرینی دووەمی 2024، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا، تەحریر شامی تێكەڵ بە وەزارەتی بەرگری كرد، بەڵام تا ئێستا دەستەكە بە فەرمی هەڵنەوەشاوەتەوە.
وەك هەوڵێكیش بۆ دەربازبوون لە قەیرانەكانی ئێستای، ئەمریكا دەستیكردووە بە هەڵگرتنی سزاكانی سەر دیمەشق و لە بەرانبەریشدا داوای پاراستنی پێكهاتە ئاینیی و نەتەوەییەكانی لێدەكات.