دەمپارتی راگەیەندراوێکی لەسەر کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان بڵاوکردەوە
رەوەز
٧ی تەمووزی ٢٠٢٥
نوێنەرانی دەمپارتی ئیمڕاڵی (DEM)، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆبوونەوە و لە راگەیەندراوەکەیاندا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامیی ئیرادەی هاوبەشی هەردوولا بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ئاشتی کرایەوە.
پەروین بوڵدان و میتهات سانجار وەک ئەندامانی وەفدی ئیمڕاڵی، لەم کۆبوونەوەدا کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند بەشدارییان کرد. هەروەها وەفدی دەمپارتی لە دیدارەکەدا بۆچوون و پێشنیازەکانی خۆیان سەبارەت بە ئاستی نوێی پرۆسەکە و هەنگاوەکانی داهاتوو خستە روو.
بەپێی راگەیەندراوەکەی نووسینگەی راگەیاندنی دەمپارتی، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ئیرادەی لایەنەکان بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەکە کراوەتەوە.
وەفدی ئیمراڵی لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و میتحەت سانجار، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی رووها پێکهاتبوون.
ئەم کۆبوونەوەیە دووەمین کۆبوونەوەی ئەردۆغان و دەم پارتی بوو، دوایین جار رۆژی پێنجشەممە، 10ی نیسانی ئەم ساڵ .کۆبوونەوە و پرۆسەی چارەسەرییان تاوتوێ کرد