بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە پارێزگایەكی سوریا هەزاران هێكتار زەوی سوتان وڵاتانی دراوسێی سوریا هاوكارن لەهەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە.

رائید ساڵح وەزیری فریاكەوتنی سوریا رایگەیاند، بەهۆی ئەو ئاگرەوە كەچند رۆژێكە پارێزگای لازقیەی گرتوەتەوە، 10 هەزار هێكتار زەوی لە 28 جێگەی  ئەو پارێزگایە سوتاون و نزیكەی 100 تیمی بەرگری شارستانی لە نێویاندا چەند تیمێك لە وڵاتانی توركیا و ئوردنەوە بەشدارن لە هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكە.

راشیگەیاند، 60 ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنەوە و ژمارەیەك هەلیكۆپتەر لە هەوڵدان بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە.