ئۆجەلان: پرۆسەی ئاشتی دەچێتە قۆناغێكی نوێوە
٦ی تەمووزی ٢٠٢٥
وەفدی ئیمراڵی دوای دیدارەی لەگەڵ ئۆجەلان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، كە جەخت لە پرۆسەی ئاشتی كراوەتەوە ئۆجەلان رایگەیاندوە، پڕۆسەی ئاشتیی دەچێتە قۆناغێكی نوێوە.
وەفدی ئیمراڵی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان"دەم پارتی"لەدوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەكی دوو سەعات و نیوی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، بە پێی راگەیەنراوەكە لە كۆبونەوەكەدا ئۆجەلان ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، پڕۆسەی ئاشتی پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێوە و دەبێت هەموو لایەك بۆ ئەو هەنگاوە نوێیانە و بەپێی پێویستی پڕۆسەكە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بكەن.
ئۆجەلان راشیگەیاندوە، ئەو كۆمیسیۆنەی لە پەرلەمانی توركیا پێك دەهێندرێت، ڕۆڵێكی گەورەی دەبێت لە ئاشتی و پرۆسەی چارەسەری، هەروەها بۆ دیموكراسیكردنی توركیا بە گشتی سوودی دەبێت.