میدیا ئیسرائیلیەکان بڵاویکردەوە، کە عومەر دوستەری، وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاهو، پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت و بەیانی لەگەڵ سەرۆک حکومەتدا بۆ واشنتۆن ناچێت، لەبەر ناکۆکی لەگەڵ سارە نەتەنیاهو، هاوسەری سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل.

رۆژنامەی "یەدیعۆت ئاحڕۆنۆت" ئاماژەی بەوە کرد کە عومەر دوستەری کە لە مانگی ئاب 2024 بۆ ئەو پۆستە هەرڵبژێردرابوو، پۆستەکەی بەجێدەهێڵێت و بەیانی لە گەشتەکەی نەتەنیاهۆ بۆ واشنتۆن بەشداری ناکات.

سەرچاوەکان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە رونیان کردەوە کە هۆکاری جێهێشتنی "کتوپڕی" پۆستەکە "دوای زنجیرەیەک لە ناکۆکیەکان" دێت، لە نێوان ئەو و سارە نەتەنیاهۆ.

یەکەمجار لە هەواڵەکانی کەناڵی ١٣ ئاماژە بە دەرکردنی لە کارەکەی کرا. دواتر بەپێی هەمان کەناڵ، هۆکاری دەرکردنی لە کارەکەی بۆ ناکۆکیە بەردەوامەکانی لەگەڵ سارەی ژنی ناتانیاهۆ گەڕێنرایەوە.

جێگەی باسە لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی پۆدکاستی "عەناسیر موتەلەعە"ی سەر بە رۆژنامەی "مەعاریف"دا، دوستەری هەڵوێستی ئیسرائیلی سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ بزووتنەوەی "حەماس" خستە ڕوو. دوستەری لە پۆدکاستەکەدا جەختی کردەوە کە ئیسرائیل لە داواکاری دەرچوونی "حەماس" لە کەرتی غەزە پاشەکشە ناکات.

عومەر دوستەری وتی: "دەتوانم بڵێم کە سەرۆک وەزیران بەگشتی کەسێکی تەواوکارە، گرنگی بە هەموو وردەکارییەکان دەدات." هەروەها وتیشی: "سەرۆک وەزیران تەنانەت لە راگەیەندراو و بڵاوکراوەکانیشدا زۆر وردەکارە، دەتوانم بڵێم:" کە باش گوێ لە راوێژکارەکانی دەگرێت، کراوەیە بۆ گوێگرتن لە بۆچوونەکان، ئەمەش شتێکی ئەرێنییە."

دواتر، لە وتەبێژی سەرۆک وەزیران پرسرا کە ئایا نەتەنیاهۆ لەگەڵی راوێژ دەکات و ئامۆژگاری لێ وەردەگرێت، وەڵامی دایەوە: "بەڵێ،" هەروەها وتیشی: "کراوەیە بۆ بۆچوون و ئامۆژگاری، وەریان دەگرێت، بەڵام لە کۆتاییدا خۆی بڕیار دەدات. جا نەک هەر لە بڕیارە میدیاییەکان، بەڵکو لەوانەشدا کە پێیان دەگوترێت بڕیارە کردەیی و سیاسییەکان."

هەروەها وتیشی: "لە کۆبوونەوەکاندا، گوێ لە یەکەم وتەبێژ تا کۆتا وتەبێژدەگرێت، لە کۆبوونەوە ئەمنییەکانی دیکەشدا بە وردی گوێ شل دەکات، پرسیار دەکات لە کاتی گفتوگۆکەدا، بەڵام لە کۆتاییدا خۆیەتی کە بڕیار دەدات."