پنتاگۆن 130 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان لە سوریا تەرخانكرد و بەشێكیشی بۆ هەسەدە دەبێت
هادی
٥ی تەمووزی ٢٠٢٥
لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكادا 130 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی هاوپەیمانان لە سوریا تەرخانكراوە و بەشێكیشی بۆ هەسەدە دەبێت.
میدیاكانی ئەمریكا ئاشكرایانكردووە، وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە لە بودجەی ساڵی 2026دا، پشكی تەرخانكراوی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە سوریا و روبەڕوبوونەوەی داعش تەرخانكردووە كە 130 ملیۆن دۆلارە، بەشێكی ئەو بودجەیەش بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" دەبێت.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لەبارەی وردەكاریی پشكی هاوپەیمانان لە سوریا رایگەیاند، ئەو 130 ملیۆن دۆلارەی دیاركراوە، 65 ملیۆن دۆلاری بۆ موچەی هێزەكانە، 15.6 ملیۆن دۆلاریش بۆ پڕچەككردن و راهێنانی سەربازیی و 32.4 ملیۆن دۆلاریش بۆ پاڵپشتی لۆجێستی، لەگەڵ 1.5 ملیۆن دۆلار بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە بە پەلەكان تەرخانكراوە.