وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و سوریا پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
ئاکام
٤ی تەمووزی ٢٠٢٥
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی سوریا لەبارەی هەڵگرتنی سزاكانی سەر دیمەشق قسەیان كردووە.
تامی برووس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ماركۆ روبیۆ و ئەسعەد شەیبانی بە تەلەفۆن قسەیان كردووە و روبیۆ هیوای خواستووە كە هەڵگرتنی سزاكان دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بن بۆ گەلی سوریا و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
وتوشیەتی، سزاكان لەسەر بەشار ئەسەد و هاوكارەكانی و هەر لایەنێكی دیكە كە هەڕەشەن لە ئاسایشی سوریا و جیهان وەك خۆیان دەمێننەوە، بەڵام ئەمریكا تاوتوێی پێداچوونەوە بە لیستی تیرۆری ناوخۆیی و لیستی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كە پەیوەستن بە سوریاوە.
بروس وتیشی، هەردوولا باسیان لە چەند بابەتێكی تری هاوبەش كردوە لەوانەش، روبەڕوبونەوەی تیرۆر ، پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و سوریا، هەروەها لەناوبردنی پاشماوەكانی بەرنامەی چەكی كیمیایی رژێمی ئەسەد.