پنتاگۆن: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران مان تا دوو ساڵ دواخست
راهۆز
٢ی تەمووزی ٢٠٢٥
پنتاگۆن ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی تا دوو ساڵ بردە دواوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەو دامەزراوانەش لەناوچوون.
لە 22ـی حوزەیران، دوای چەند رۆژێک لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەمریکا سێ شوێنی ئەتۆمی ئێرانی بۆردومان کرد کە ئەوانیش؛ نەزەک و ئەسفەهان و فۆردۆ بوون.




