سەرۆکی جەهەپە: تورکیایەکی دیموکراتیمان دەوێت
رەوەز
٢ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کوماری (جەهەپە) لە گردبوونەوەیەکی پارتەکەیدا لە ئیستانبوڵ، جەختی لەسەر پێویستی دروستبوونی تورکیایەکی دیموکراس و ئاشتیخواز کردەوە و رایگەیاند: ئاشتی لە تورکیا بە کردار دروست دەبێت، نەک بە قسە.
ئۆزەل لە وتەکانیدا رایگەیاند: “ئێمە تورکیایەکی دیموکراسیمان دەوێت، بەڵام ئەمە تەنیا بە قسەکردن نایەتە ئاراوە.”
سەرۆکی جەهەپە تیشکی خستە سەر گرنگی ئەوەی کە لەمەودوا پارەی وڵاتەکە پێویستە لە جیاتی شەڕ، بۆ خزمەتگوزارییەکان و لە پێناو ژیانی خەڵکدا خەرج بکرێت.
ئۆزەل لە باسکردنی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەڵێت: “بێگومان جەهەپە دەیەوێت شەڕ کۆتایی بێت و ئارامی بێتە ئاراوە، هەروەها ئیتر دایکان نەگرین و پارەی ئەم وڵاتەش لە بری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە خزمەتگوزاری بدرێت.”