سەرۆك كۆماری توركیا بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی بە گرنگ وەسف دەكات و دەڵێت دڵخۆشن بەو هەنگاوانەی پڕۆسەكە لە ماوەیەكی كورتدا ناویەتی.

 رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، دڵخۆشن بەو پێشكەوتنانەی لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا لە ماوەیەكی كورتدا بۆ توركیایەكی دوور لە شەڕ بەدەست هاتوون.

 وتیشی، بەگرنگیەوە دەڕواننە ئەو لایەنە سیاسیانەی بەبەرپرسیارێتی خۆیان هەستاون بۆ سەركەوتنی پڕۆسەكە.

جەختیشیكردەوە، دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە پشتڕاستیان كردەوە پڕۆسەكە چەندە هەنگاوێكی ورد و ستراتیژیە و كاری لەپێشینەیە بۆ سەقامیگیری توركیا ، هەروەها پڕۆسەكە لە ماوەكانی داهاتوو دەچێتە ئاستێكی هەستیارترەوە.