نوێنەری ئەمریكا لە سوریا: دەبێت هەسەدە ببێتە بەشێك لە سوریای نوێ
سەعید سەروەت
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا بە پێویستی دەزانێت لوبنان و سوریا رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بكەن و هەسەدەش تێكەڵی سوپای سوریا بكرێت.
تۆماس باراك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاند، دوای ئەوەی شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران رێڕەوێكی نوێی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕشت، پێویستە سوریا و لوبنان پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە و رێككەوتنی ئاشتی ئەنجام بدەن.
وتیشی، پێویستە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بچێتە ریزی سوپای سوریا و ببێتە بەشێك لە سوریای نوێ، چونكە تاكە لایەنی گفتوگۆكردن لە سوریا حكومەتی دیمەشقە.
لەسەر رەوشی غەززەش باراك ئاشكرایكرد، پێدەچێت لە داهاتوویەكی نزیكدا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنرێت.