لە چەند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی دەستپێدەکاتەوە، کەناڵی ئێن بی سی نیوز ئاشکرایکردووە، راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکانە.

کەناڵی ئێن بی سی نیوز بڵاویکردەوە، ستیڤ ویکتۆف نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە چەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران گفتوگۆکانی دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گفتوگۆکانی ویتکۆف باس لە ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن دەکات بۆ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر تاران.

هاوکات عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئامادەیی بنەڕەتی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕی، داواشی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد کە قسە و هەڵوێستی خۆی نەرم بکاتەوە.

بڕیار بوو لە 15ی حوزەیران خولی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە عوممان بەڕێوە بچێت، بەڵام دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ئامانجە ئێرانییەکان هەڵوەشایەوە.