عراقچی: ئێران بە ساتێکی مێژویی گرنگدا تێپەڕدەبێت
محەمەد رزگار
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا هیچ لێکتێگەیشتنێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە نوێیەکان لەگەڵ واشنتۆن نییە.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئەمریکا رێگەی دیپلۆماسی گۆڕی بۆ جەنگ، لە ئێستاشدا ئێران هەڵسەنگاندی ئەوە دەکات ئایا دیپلۆماسی لەگەڵ واشنتن لە بەرژەوەندی خۆیدا یاخو نا.
وتیشی، بەرنامە ئەتۆمیی تاران مافێکی یاسایی خۆمانە و لەلایەن ترمپەوە هەڵوێستی نامۆ و ناکۆک دەبیستین سەبارەت بەو پرسە.
عراقچی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئاگربەستیش پێشێل بکرێت وەڵامی ئێمە یەکلاکەرەوە دەبێت.