گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران دەستپێدەكەنەوە و تۆڕی ئینتەرنێتیش ئاسایی دەبێتەوە.

فاتمە موهاجەرانی وتەبێژی حكومەتی ئێران رایگەیاند، ئاسمانی ئێران كراوەتەوە و بە چەند قۆناغێكیش گەشتە ئاسمانییەكان دەستپێدەكەنەوە، سەرەتاش لەو ناوچانەوە دەبێت كە پارێزراوترن و دواتر سەرتاسەری ئێران دەگرێتەوە.

لەبارەی تۆڕی ئینتەرنێتیش، ستار هاشمی وەزیری پەیوەندییەكانی ئێران ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ ئاسایبوونەوەی رەوشەكە، پەیوەندییەكانیش ئاسایی دەبنەوە و وەك پێشتری لێدێتەوە، وتیشی، لە ئێستادا ئینتەرنێت لەسەر هێڵە جێگیرەكان ئاسایی بووەتەوە و هێڵەكانی مۆبایلیش لە چەند سەعاتی داهاتوودا ئاسایی دەبنەوە.