ئێران هێرشێکی نوێی موشەکی کردەسەر ئیسرائیل و چەند موشەکێک سیستمی بەرگری ئاسمانیان بەزاند و راستەوخۆ کەوتنە خوارەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئێران 15 موشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردوە و پێنج موشەک بەشێوەی راستەوخۆ لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە کەوتونەتە خوارەوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کۆتایی بە هێرشە نوێیەکی ئێران هات، پێشتریش سوپای ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی وڵەتەکی کردبوو بچنە شوێنە پارێزراوەکان و پەناگەکان.

لەلای خۆشیەوە کۆمپانیای کارەبای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەوەی موشەکێک لە ناوچەیەکی وزە لە باشوری ئیسرائیل کەوتوەتەخوارەوە، کارەبا باشوری وڵاتە پچڕاوە.

هەروەها سوپای ئێران ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە دەیان هێرش بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجام دەدەن.