بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ناتانیاهۆ رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دروستە و جەختی لەوە کردەوە سەرۆکی ئەمریکا بە هێزێکی زۆرەوە مامەڵەی کردووە.

وتیشی، ترەمپ هەمیشە لە رێگەی هێزەوە جەخت لەسەر بنەمای ئاشتی دەکەنەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، مێژوو ئەوە تۆمار دەکات، کە ترەمپ رێگریکردوە لەوەی ئێران نەتوانێت مەترسیدارترین چەک بەدەستبهێنێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ترەمپ جەختیکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشێکی زۆر سەرکەوتوویان بۆ سەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجامداوە کە بریتین لە فۆردو، نەتەنز و ئیسفەهان.