عەباس عراقچی: دوای ئەوەی لە ئێمەیان بینی پێمان وایە وڵاتان خۆیان لەم شەڕە بەدوور دەگرن
هەساو ئەمیر
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، دوای ئەوەی بەو جۆرە رووبەڕووی ئیسرائیل بوونەوە، پێیان وایە وڵاتەکانی دیکە خۆیان لە شەڕەکە بەدوور دەگرن.
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، دوای ئەو رووبەڕووبوونەوەی بەرانبەر ئیسرائیل ئەنجامیان دا پێیان وایە وڵاتانی دیکە خۆیان لە شەڕەکە بەدوور دەگرن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاوەکو هێرشەکانی ئیسرائیل بەردەوام بێت، ئامادە نین دانوستان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا بکەین".
ئەمڕۆ هەینی، شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێی نایە هەشتەم رۆژ و ئەگەرچی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە یەکەم رۆژەوە لە ئارادایە، بەڵام تاوەکو ئێستاش هەردوولا بە چڕی هێرشەکانیان بۆسەر یەکتر بەردەوامە.